داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیدان ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی له‌ لالیگادا تۆمار كرد

دوای‌ بردنه‌وه‌شیان له‌ ئۆساسۆنا زینه‌دین زیدانی‌ فه‌ره‌نسی‌ توانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی له‌ لالیگادا تۆماربكات به‌وه‌ی‌ بوه‌ یه‌كه‌م راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ كه‌ له‌ ته‌نها 40 یاریدا 100 خاڵ تۆماربكات.
ریاڵ مه‌درید كه‌ ئیستا خاوه‌نی‌ 49 خاله‌ له‌ پێشه‌نگدا به‌ جیاوازی‌ ته‌نها خالێك له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ دوه‌م،وه‌ دوو یاری‌ دواخراوی‌ ماوه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی‌ ڤالێنسیا و سیلتافیگۆ ئه‌نجامیبدات، توانی‌ به‌سه‌ركردایه‌تی‌ زیدان له‌ ماوه‌ی‌ ته‌نها چل یاریدا 100 خاڵ كۆبكاته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ راهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ وه‌رزی‌ رابردوو ئه‌ركی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ.
به‌و شێویه‌ش زیدان توانی‌ پێش میگیل مۆنۆز بكه‌وێت كه‌ دوای‌ 41 یاری‌ ئه‌و رێژه‌ خاله‌ی‌ كۆكردۆته‌وه‌،هه‌رچی‌ جۆزێ‌ مۆرینۆ و جۆن توشاكه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ 43 یاری‌ توانیویانه‌ 100 خال كۆبكه‌نه‌وه‌


494 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2017

بابەتی زیاتر