داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی گۆڕانكاریی له‌ پشكی پۆسته‌كانی حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ش په‌سه‌ند ده‌كات



یه‌كێتی گۆڕانكاریی له‌ پشكی پۆسته‌كانی حكومه‌تدا ده‌كات و ئاڵوگۆڕی ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ش په‌سه‌ند ده‌كات.
 ئه‌مرۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبووه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌،، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی په‌سه‌ندكردوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌، مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند  بڕیاریداوه‌"گۆڕانكاری له‌پشكی پۆسته‌كانی حكومه‌ت به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكرێ‌، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕ له‌ئۆرگانه‌كانی ناو یه‌كێتیشداو دانانی پۆسته‌كانی تریش له‌به‌غدادو هه‌ولێردا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دا په‌سه‌ند كرا".
هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوا كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ، به‌ئه‌رێنی ده‌داته‌قه‌ڵه‌م و درێژه‌پێدانی كۆبونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ پارتی‌ و گۆڕان ‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، له‌عیراق‌ و كوردستان ‌و پرسه‌ ده‌ستوری‌ و یاسایی‌ و ئابورییه‌كان به‌گرنگ ده‌زانێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئاینده‌ جارێكی دیكه‌ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دوا تاوتوێی نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، بۆ هه‌مان ئامانج ده‌درێ. پرۆژه‌و بڕیاره‌كانیش، پێش دوا په‌سه‌ندكردن، ده‌خرێنه‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند.

806 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2017

بابەتی زیاتر