داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ ده‌بێت.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا گه‌ڕێكی‌ تری‌ دانوستانه‌كانی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌سپێده‌كاته‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ ده‌بێت".
ڕاشیگه‌یاند "هیچ شتێكی‌ ئه‌وتۆ تائێستا له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆك و چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌كان دیارنیه‌".
به‌گوێره‌ی‌ زانیاریی سه‌ركرده‌كانی‌ پارتی‌ "چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ یان كردووه‌، راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئاماژه‌بووه‌ به‌وه‌ی‌ شاندی بالاَی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی به‌رده‌وامی‌ بده‌ن به‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ئه‌رێنی و گرنگ هه‌ڵسه‌نگێندراوه‌، بۆیه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستاندن ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌".
تائێستا ئه‌جیندای‌ فه‌رمی‌ كۆبونه‌وه‌كان دیارنیه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارتی‌ ئه‌مجاره‌ دۆسیه‌ی‌ پێكهێنانه‌وه‌ی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ باس بكات، كه‌ پێشتر چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆچونی‌ لایه‌نه‌كانی‌ له‌سه‌ر  وه‌رگرتووه‌".


895 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2017

بابەتی زیاتر