داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاری سیسالونیكی یۆنان چۆڵ ده‌كرێت

به‌ئامانجی‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێكی سه‌رده‌می جه‌نگی‌ جیهانی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان زیاتر له‌ 70 هه‌زار  له‌ دانیشتووانی شاری سیسالونیكی ده‌گوازنه‌وه‌و شاره‌كه‌ چۆڵ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ نزیكه‌ی‌ هه‌زار پۆلیس و 300 خۆبه‌خش به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌وشاره‌ كردووه‌، له‌ هه‌مانكاتدا كامپێكی په‌نابه‌ران له‌وناوچه‌یه‌ كه‌ 450 په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرێت گواستراونه‌ته‌وه‌.
به‌رپرسانی شاری سیسالونیكی یۆنان ده‌ڵێن، پرۆسه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ هه‌شت  كاتژمێری پێویست بووه‌و وبه‌رپرسانی‌ سه‌ربازیش بڕیاریاندا بۆمبه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ كێڵگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی نزیك له‌وشاره‌ و دواتر پوچه‌ڵی بكه‌نه‌وه‌.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای یۆنان ڕایگه‌یاند بۆمبه‌كه‌ بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی‌ جیهانی دووه‌م  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌نزیك به‌نزیخانه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و 250 كیلۆگرام ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌ناودا بووه‌.

632 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2017

بابەتی زیاتر