داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

قائیمقامیەتی سلێمانی: دوێنێ شەو ٦ کافتریاو یانەی شەوانەمان داخستووە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کە دوێنێ شەو ٦ کافتریا و یانەی شەوانەیان داخستووە بە هۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە.

ئەمڕۆ ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەکانی  لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌ت چەند یانە و کافتریایەکییان داخستووە بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی کارکردنەوە.

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ به‌دواداچوونی‌ رێستۆرانته‌كان له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ وتی‌ "هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌موو مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ رێگه‌ به‌كاركردنیان نادرێت".


1366 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2017

بابەتی زیاتر