داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

منداڵه‌ یه‌كه‌مینه‌كانی خێزان له‌وانه‌ی دوای خۆیان زیره‌كرتن

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ منداڵه‌ یه‌كه‌مینه‌كانی خێزان به‌ زیره‌كتر له‌وانی دوای‌ خۆی دیاریی ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌نێوان زانكۆی سیدنی‌و كۆمپانیای‌ (ئه‌نالیزی گروپ) له‌ سویسرا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریده‌خات یه‌كه‌م منداڵی‌ خێزان له‌ برا و خوشكه‌ بچووكه‌كانی، زیره‌كتره‌.
لێكۆڵه‌ران هۆكاری‌ ئه‌وه‌شیان بۆ هاندانی عه‌قڵیی‌و پشتیوانی گه‌شه‌ی بیركردنه‌وه‌ی‌ منداڵه‌ یه‌كه‌مینه‌كان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه‌، گێڕایه‌وه‌.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی سیدنی‌و كۆمپانیای‌ (ئه‌نالیزی گروپ) له‌سه‌ر پێنج هه‌زار منداڵ له‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌دایكبوون تا ته‌مه‌نی 14 ساڵیی ئه‌نجام دراوه‌‌و پاشخاند ‌و دۆخی ئابووری خێزانی ئه‌و منداڵانه‌ لێكدراوه‌ته‌وه‌ ‌و هه‌ر دوو ساڵ جارێكیش توانستی خوێندنه‌وه‌‌و ناسینه‌وه‌ی‌ وێنه‌‌و زاراوه‌كان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌و ده‌ره‌نجامه‌ش گه‌یشتوون كه‌ دایبابه‌كان هاندانێكی كه‌متری عه‌قڵیی به‌ منداڵه‌كانی دوای‌ منداڵی یه‌كه‌م ده‌ده‌ن‌و كه‌متریش له‌ چالاكییه‌كانی وه‌ك خوێندنه‌وه‌ ‌و كاری‌ ده‌ستی‌و ژه‌نینی میوزیكدا به‌شدارییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

559 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2017

بابەتی زیاتر