داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ نوێدا چه‌ند پرسێكی‌ گرنگی‌ تاووتوێ‌ كرد


وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ نوێدا چه‌ند پرسێكی‌ گرنگی‌ تاووتوێ‌ كرد، ره‌زامه‌ندییشی‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ كارگه‌ی‌ تۆوپاككه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ربڕی‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ڕێوه‌ چوو، ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت بڕیاری‌ دا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌سه‌ر كاریگه‌ریی بیرلێدان به‌ ئامێری پایل و به‌جێهێشتنی مه‌ودا له‌نێوان بیره‌ لێدراوه‌كان، تاكو نه‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ پرۆژه‌ بڕیاری‌ دامه‌زراندنی‌ كارگه‌ی‌ تۆپاككه‌ره‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی‌ تایبه‌تیشه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد، چونكه‌ ئێستا چوار كارگه‌ی تۆپاككه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌ن و ته‌نیا له‌سه‌دا 25ی بنه‌تۆی جووتیاران دابین ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ بڕیاریشی‌ دا له‌ هاورده‌كردنی‌ ئاژه‌ڵی‌ زیندوودا پێویسته‌ سه‌ره‌تا هاورده‌كاران گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا بكه‌ن و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ په‌سند بكرێت.
له‌ ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌شدا وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ ڕه‌زامه‌ندیی‌ ده‌ربڕی‌ له‌سه‌ر لێدانی‌ بیری‌ ئیرتوازی‌ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه‌ به‌رده‌ڵانانه‌ی‌ كه‌ به‌ گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی دراوه‌ته‌ جووتیاران.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵدا بڕیار درا چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ خه‌رجی و پێداویستییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵدا بكرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی‌ خه‌مڵاندنی‌ بودجه‌ی ساڵی 2017ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.

447 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر