داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و یه‌كگرتوو هه‌وڵی گۆڕانكارییه‌كان ده‌ده‌ین


تائێستا هیچ یه‌كێك له‌ یه‌كێـتی‌ نیشتیمانی‌ و یه‌كگرتووی ئیسلامی، وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ كوردستان و فڕاكسیۆنی‌ پارتیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو گۆڕانكاری‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌ماندا نه‌كرێت، كێشه‌كانی تریش چاره‌سه‌ر نابن.

 فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی دا،  باسی‌ گۆڕانكارییه‌كان له‌ پۆسته‌ حكومییه‌كاندا  ده‌كرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی‌ وتیشی: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ یه‌كگرتوو هه‌وڵی گۆڕانكارییه‌كان ده‌ده‌ن و دواتریش هه‌رلایه‌نێك له‌و دوو حزبه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕینی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌ماندا نه‌بێت، هه‌وڵی‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ  لایه‌نه‌ به‌شدار بووه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ده‌كه‌ن.

1054 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر