داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌پێی ئامارێك به‌رشه‌لۆنه‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ده‌باته‌وه‌


به‌ پێی ئامارێكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئه‌وروپا به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش به‌ پشتستن به‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی چه‌ند وه‌رزی رابردوو.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی كه‌ وه‌رزی رابردوو پێشبینی كردبوو ریاڵ مه‌درید نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌ به‌ پێی ژماره‌كانی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا، توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كردۆته‌ پاڵه‌وان.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ 10 وه‌رزی رابردوودا هیچ یانه‌یه‌ك كه‌ پله‌ی دووه‌می له‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌ده‌ستهێنابێت نه‌بۆته‌ پاڵه‌وان ،ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت كه‌ 2010 ئینته‌ر بووه‌ پاڵه‌وان، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2003وه‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بۆته‌ پاڵه‌وان كه‌ خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگری بووه‌، هاوكات توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت هه‌ر یانه‌یه‌ك هه‌شت گۆڵی لێ كرابێت له‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا نابنه‌ پاله‌وان،كه‌ به‌وه‌ش یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆس و ئه‌تڵه‌تیكۆ و دۆرمۆند و به‌نفیكا و سیتیزن ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین ژماره‌ی دیكه‌ ده‌ریده‌خات به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بیته‌ پاله‌وان بۆ شه‌شه‌م جار له‌ مێژوویدا.


1000 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر