داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: وڵات وێرانبوو، هه‌موویان دۆڕاند

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ ناونیشانی: وڵات ویرانبوو هه‌موویان دۆڕاند، ده‌نووسێت:" هه‌فته‌ی پێشوو داناغاز ده‌عوایه‌کی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم بره‌ده‌وه‌ که‌ هه‌رێم داوای سێ ملیار دۆلاری کرد، حه‌قی پارێزه‌ران و راوێژکاران که‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌ که‌وته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم".

 ناوبراو زیاتر ده‌نووسێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: هه‌فته‌ی پێشوو داناغاز ده‌عوایه‌کی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم بره‌ده‌وه‌ که‌ هه‌رێم داوای سێ ملیار دۆلاری کرد، حه‌قی پارێزه‌ران و راوێژکاران که‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌ که‌وته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم".

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئێستا دادگا، کار له‌ له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی دیکه‌ی داناغاز ده‌کات له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم تۆماریکردووه‌ ١٩ ملیار(١٩ هه‌زار ملیۆن دۆلار) ده‌کات، ئه‌م سکاڵانه‌ی داناغاز له‌سه‌ر کێڵگه‌کانی کۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵه‌".


ده‌قی نووسینه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح:

مانگی حه‌وتی پارساڵ، نامه‌م بۆ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوردستان نارد، وتم: خه‌ریکه‌ ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ داناغاز ده‌دۆڕێندرێت تکایه‌ چاره‌سه‌ری بکه‌ن. 
وتیان ده‌یبه‌ینه‌وه‌. 
هه‌فته‌ی پێشوو داناغاز ده‌عوایه‌کی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم بره‌ده‌وه‌ که‌ هه‌رێم داوای سێ ملیار دۆلاری کرد، حه‌قی پارێزه‌ران و راوێژکاران که‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاره‌ که‌وته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم. 

ئێستا دادگا، کار له‌ له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی دیکه‌ی داناغاز ده‌کات له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم تۆماریکردووه‌ ١٩ ملیار(١٩ هه‌زار ملیۆن دۆلار) ده‌کات. 
ئه‌م سکاڵانه‌ی داناغاز له‌سه‌ر کێڵگه‌کانی کۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵه‌. 

داناغاز ئه‌م پارانه‌ی له‌ حکومه‌ت برده‌وه‌ته‌وه‌ یان حکومه‌ت قه‌رزاریه‌تی. 
١- ٢ ملیار دۆلار دۆڕاندن له‌ دادگا. 
٢- ١٠٠ ملیۆن دۆلار دۆڕاندن له‌ دادگا. 
٣-٧١٣ ملیۆن دۆلار قه‌رزاری. 
٤- ١٢٣ ملیۆن دۆلار پاره‌ی‌ موسته‌حقات. 
٥- ئێستا داناغاز دۆسییه‌یه‌کی دیکه‌ی پێشکه‌شی دادگا کردووه‌و داوای ١٩ ملیار دۆلار ده‌کات. 
به‌داخه‌وه‌ گه‌وره‌ترین بێ خه‌می ده‌بینم له‌ ئاست دۆڕاندنی ئه‌م دۆسیانه‌دا. 
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دۆسیانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و کۆرمۆره‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌کێتی تاوه‌کو ئێستا نه‌ قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو دۆڕاندنه‌و نه‌ قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێگرییه‌کانی پارتی له‌ سنوری گه‌رمیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی. 
که‌ده‌تواندرا کێشه‌ی دارایی و کاره‌بای پێچاره‌سه‌ر بکرێت. 

5409 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر