داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  له‌ ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران سی سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ینێ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم، هه‌ور و باراناوی بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێژه‌ی به‌فربارینی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی بلاَوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، له‌ حاجی ئۆمه‌ران سی سانتیمه‌تر و له‌ سمێلان نزیكه‌ی‌ 20 سانتیمه‌تر و ، له‌ چۆمانیش  سێ سانتیمه‌تر، به‌فر باریوه‌و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێریش ته‌زره‌یه‌كی به‌هێز باریوه‌.
هاوكات به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، سبه‌ینێ ئاسمانی شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، دهۆك) هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ له‌ حاجی ئۆمه‌ران تۆماركراوه‌ كه‌ هه‌شت پله‌ له‌ ژێر سفره‌وه‌ بووه‌ و له‌ خانه‌قینیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوه‌ كه‌ 18 پله‌ی سه‌دی بووه‌.


35 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر