داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، یه‌كێتی و گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌


دوای‌ 70 ڕۆژ، سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو حزبی‌ گۆران و یه‌كێتی‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی و گۆڕان قسه‌كردن بووه‌ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوانیان  و هه‌چی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ ده‌یه‌وێت قسه‌ی‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی‌ ببیستێت، له‌سه‌ر پابه‌ند بوونی‌ به‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌.
 كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ چوو، وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ پێك هاتبوو له‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حاكم قادر، شالڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول، ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵاه‌، عیماد ئه‌حمه‌د، وه‌فدی‌ گۆڕانیش پێكهاتبوون له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، ساماڵ عه‌بدوڵا، د. ئیسماعیل نامیق، عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود.

دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ میدیاكانی‌ گۆڕان راگه‌یاندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌ردولا رێككه‌وتوون له‌ سه‌ر چه‌ند پێشنیار و بیرۆكه‌یه‌ك، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌نده‌كانی‌ رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌ی‌ نێوانیان.

دواین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆران، 5ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو بوو، له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی.

17ی ئایاری ساڵی رابردوو  یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوانیان واژۆكرد.
رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌11 به‌شو 25 مادده‌ پێكهاتووه‌، تێیدا گۆڕان و یه‌كێتی تێڕوانینی هاوبه‌شی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌حزب، ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، عێراقو ناوچه‌كه‌ له‌رووه‌ سیاسیو ئابورییه‌كانه‌وه‌.


1128 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر