داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كرد


ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێك سه‌ردانی‌ سه‌ركردایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ كرد.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی، له‌ شاری‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ سه‌ركردایه‌تیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ كرد.

وه‌فده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ‌و مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی‌ پێشوازیییان لێ‌ كرا.

له‌ دانیشتنێكی‌ دۆستانه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێراق به‌ گشتی ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ كرد و، ئومێدیان خواست به‌ هه‌وڵ ‌و تێكۆشانی‌ هه‌موو لایه‌ك باری‌ نائاسایی ‌و قه‌یرانه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن.

هاوكات توند و تۆڵكردنی‌ په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان ‌و حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌ بوو و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه‌.

1168 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر