داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتاران سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌كه‌ن


یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان، له‌باره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ ڕاوێژكاریی سه‌ربه‌خۆ، پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات و مامۆستا عه‌لی باپیریش ده‌ڵێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیی تاوتوێی پڕۆژه‌كه‌ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ ئاشته‌وایی‌و چاكسازیی دایه‌، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندا بێت.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی له‌ شاندێكی‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان كرد.
له‌میانی‌ دیدارێكدا شاندی میوان پڕۆژه‌یه‌كی‌ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستانی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ ڕاوێژكاریی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی‌: (ئه‌نجوومه‌نی‌ دیالۆگی نیشتیمانیی) گه‌یانده‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی، كه‌ له‌نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌كان‌و به‌مه‌به‌ستی‌ له‌یه‌كتری‌ نزیك كردنه‌وه‌ی‌ بیرو بۆچوونه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم پێك بێت.

له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی سوپاسی هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتارانی كرد و ئومێدی‌ خواست ئه‌و پرۆژه‌یه‌، هه‌وڵێكی‌ به‌رهه‌مدار بێ‌.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر  ووتی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی تاوتوێی پڕۆژه‌كه‌ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ ئاشته‌وایی‌و چاكسازیی دایه‌، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندا بێت.
شایانی‌ باسه‌ بڕیاره‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ دیالۆگی نیشتیمانیی كه‌ ده‌زگایه‌كی‌ ڕاوێژكاریی سه‌ربه‌خۆ  ده‌بێت ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات.


998 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2017

بابەتی زیاتر