داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ موچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راگه‌یاند، به‌و جۆره‌ش رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر بڵاوكرایه‌وه‌، تیایدا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگی 12ی ساڵی 2016 و مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی راگه‌یاندووه‌.

له‌ خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن:

رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ 13-14ی شوباتی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 15-16ی شوباتی2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.

1558 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر