داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سەرۆكایەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەسەر ئازاد جوندیانی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئازاد جوندیانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێنەسپێردراوە".


روونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت " ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە " 

روونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەشڵێت " لێرە بە هەموولایەك ڕادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن " 


2644 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر