داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕاپۆرتی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ به‌بێ چاودێریی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له‌ پێشه‌كی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 100 دۆسیه‌ی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه‌.
ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكدا به‌بێ پێدانی زانیاری ورد باس له‌ گێڕانه‌وه‌ی ملیاره‌ها دینار‌و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌یه‌كی‌ زۆر بۆ دادگاكان ده‌كات‌و بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌دا نابێ كه‌س پارێزبه‌ندیی هه‌بێت و هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك بگرێته‌وه‌.

ڕأپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ پڕۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ موڵك و ماڵی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌ ناسروشتی‌و نایاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ده‌ستی پێكردووه‌‌و چه‌ندین به‌رپرسی باڵا له‌ كوردستان و به‌غدا ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان‌و بڕێكی زۆری ئه‌و سامان‌و موڵكه‌ی به‌ ناڕه‌وا پێكیانهێناوه‌، لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.
ڕأپۆرته‌كه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی تێدایه‌ له‌ ئاینده‌دا ورده‌كاریی زیاتر له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌ بۆ ڕای گشتیی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه‌.
له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و چاكسازییانه‌ كه‌ خۆیان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی‌و زیادكردنی داهاتدا ده‌بینێته‌وه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك هه‌بێت‌.
بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتی پڕۆسه‌ی‌ چاكسازیی له‌كاتێكدایه‌ نزیكه‌ی‌ ساڵ‌و نیوێكه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ تاكه‌ ده‌زگای چاودێرییه‌ له‌كار كه‌وتووه‌‌و هیچ ڕۆڵیكی له‌م پڕۆسه‌ی‌ چاكسازییه‌دا نه‌بووه‌.  


442 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر