داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی‌ دیكه‌ ده‌رچووانی‌ كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانی گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا



جارێكی‌ دیكه‌ ده‌رچووانی‌ كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم دژی‌ دانه‌مه‌زراندینان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش فه‌رمانی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌رچووانی ساڵی‌ رابردووی‌ كۆلێژی پزیشكیی گشتی ده‌ركرد.

سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی، 365 ده‌رچووی‌ به‌شی‌ پزیشكیی‌ گشتیی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمی‌ دامه‌زاراند.

به‌پێی‌ فه‌رمانه‌كه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه‌، ده‌رچووه‌ دامه‌زرێندراوه‌كان به‌پێی‌ پێویستی‌ به‌سه‌ر پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدا دابه‌ش ده‌كرێن.

دامه‌زراندنی‌ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی‌ به‌شی‌ پزیشكی‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌رچووانی‌ كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم، دژی‌ دانه‌مه‌زراندینان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.

رایده‌گه‌یه‌نن پێویسته‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌رچووانی‌ ساڵانی‌ پێشووتر ئه‌مانیش دابمه‌زرێن. دژایه‌تیی‌ خۆیشیان بۆ بڕیارێكی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌وان ده‌ڵێن "دامه‌زراندنیان به‌ مافێكی‌ ره‌وای‌ خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌موو جارێك به‌ بیانووی‌ جیاجیا داواكاریه‌كه‌یان جێبه‌جێ ناكات".


480 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر