داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران سه‌رف ده‌كرێت



به‌پێی‌ بڕیارێكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، كه‌ دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو ده‌ریكردووه‌، ڕێژه‌ی سه‌دا 80ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌درێت و به‌وته‌ی‌ په‌رله‌ماتتارێك هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌نوسراوێكدا كه‌ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵی كردووه‌ داوایكردووه‌ په‌له‌بكرێت له‌خه‌رجكردنی ڕێژه‌ی‌ سه‌دای‌ 80ی‌  پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید بریارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، دوای‌ به‌دواداچونمان بۆ گرفتی‌ پێنه‌دانی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران ، دوای‌ بریاره‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی‌ عێراق بریاردراوه‌ ، ئه‌وانه‌ی كه‌مامه‌ڵه‌كانیان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییه‌وه‌ ته‌واوكراوه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌پاره‌ی گه‌نم-یان بۆ خه‌رجبكرێت، كه‌ بره‌كه‌ی‌ 80% پاره‌ی‌ گه‌نمه‌كه‌یپه‌ ،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ عێراق ناتوانێ‌ لێره‌ كاربكه‌ن هێشتا وردبینی‌ بۆ سایلۆكانی‌ هه‌رێم نه‌كراوه‌ .و چاوه‌رێی‌ ئه‌وه‌ین كه‌ وردبینی‌ هه‌رێمیش ته‌واو بكرێت.  

ساڵانه‌ جوتیارانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌شێك له‌وگه‌نمه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن له‌ڕێی سایلۆكانه‌وه‌ ده‌یفرۆشنه‌وه‌ به‌حكومه‌ت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گرفت له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ بۆ جوتیاران دروست بووه‌ و به‌شێكی زۆری جوتیاران تائێستا پاره‌ی گه‌نمی فرۆشراویان وه‌رنه‌گرتووه‌.

6ی كانونی یه‌كه‌می 2016 حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ئه‌و ساڵه‌ خه‌رج بكرێت.


2847 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر