داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ كشتوكاڵی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومه‌تی توركیا كۆبووه‌وه‌


عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم پێشوازی له‌ (زیهنی توكرول) پاشكۆی بازرگانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌رێم‌و شاندێكی باڵای هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و ئابووری توركیا، كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێم له‌ ڕووی سیاسی‌و ئابووری‌و بازرگانیه‌وه‌، كرد.

وه‌زیری‌ كشتوكاڵ له‌ به‌شێكی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی توركیا وتی‌: له‌ كاتی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم بۆ توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی توركیا یاداشتێكی لێكگه‌یشتنمان گه‌لاَڵه‌ كرد، به‌لاَم له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌وكات نه‌توانرا واژۆ بكرێت، بۆیه‌ هیوادارین بتوانین له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا واژۆی بكه‌ین.

لای خۆیه‌وه‌، پاشكۆی بازرگانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌رێم وتی: گه‌شبینم به‌وه‌ی له‌ وه‌رزی نوێی ئه‌مساڵدا هه‌رێم له‌ بواری كشتوكاڵدا ته‌كانێكی باش به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

له‌ كۆتاییدا، دیاریی له‌نێوان پاشكۆی بازرگانی كونسوڵخانه‌ی توركیا ‌و وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمیش گۆڕدرایه‌وه‌.


662 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر