داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی دانه‌غاز ده‌داته‌وه‌


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دانه‌غاز ده‌داته‌وه‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن هیچ پابه‌ندبوونێكی له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌پاندبێت.
وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمپانیای دانه‌غازو دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن  ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندووه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پابه‌ندبوونێكی هه‌بێت بۆ  كۆمپانیاكه‌ به‌پێی پرۆتۆكۆڵی ستراتیژی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و دانه‌غاز، ستراتیژی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولا كه‌ له‌مانگی نیسانی 2007 دا واژۆكراوه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ مانگی ئایاری 2009 دا هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌:"به‌یاننامه‌كه‌ی دانا غاز ئه‌وه‌ی باسنه‌كردووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سكاڵاكاران هه‌وڵیانداوه‌ مشتومڕی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆڵی ستراتیژی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌ڵه‌بووه‌ و به‌وه‌ش سكاڵاكاران زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه‌ (شاری غازی كوردستان) به‌پێی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ دروستبكرێت و سكاڵاكاران وازیان له‌م تۆمه‌تباركردن و سكاڵایه‌ هێناوه‌ كه‌ به‌گشتی هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بووه‌".

وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه‌، دادگاكه‌ بریاری له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌داوه‌ به‌وه‌ی بوبێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ سكاڵاكاران به‌پێی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌.


375 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2017

بابەتی زیاتر