داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

مەسعود بارزانی بەرەو ئەڵــمانیا بەڕێكەوت

بارزانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونخ ئەمڕۆ بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٦ی شوباتی ٢٠١٧، مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێک بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی میونخدا و بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەکردە و بەرپرسانی وڵاتاندا سازبکات.

شاندێک یاوەری بارزانی دەکات لە سەردانەکەدا کە پێکهاتووە لە محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی، ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

بڕیارە ٥٣هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونخ سبەینێ دەستپێبکات و تا ڕۆژی ١٩ی مانگ بەردەوام بێت.

572 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2017

بابەتی زیاتر