Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فینگه‌ر هۆكاری شكستی تیپه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات


ئارسین فینگه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ شكسته‌كه‌یانی به‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ناوبرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵه‌ی یاریزانه‌كانی و پێكانی كۆسیلینی گێڕیایه‌وه‌.
فینگه‌ر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رمان پێكانی كۆسیلینی بوو له‌ گێمی دووه‌مدا دوای ئه‌وه‌ هێڵی به‌رگریمان هه‌ره‌سی هێنا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌ڵه‌ بووینه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ گۆڵی پێنجه‌مدا ئه‌وه‌ به‌ روونی دیار بوو.
له‌ كۆتایدا راهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌شكسته‌كه‌یان كاره‌ساتێكه‌ گه‌وره‌ بوو رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ وتی: ئه‌وه‌ ئێستا هیچ گرنگیه‌ی نییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه‌.


1265 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2017

بابەتی زیاتر