داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مینداری‌ گشتیی یه‌كگرتوو: بارزانی‌ له‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌


ئه‌مینداری‌ گشتیی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت: بارزانی‌ له‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانییدا له‌ سلێمانی، ئه‌مینداری‌ گشتیی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ وتی: پێش هه‌موو شتێك ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ پێویستی‌ به‌ كاراكرنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ هه‌یه‌، چونكه‌ چاكسازی‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ فراوانتری‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ئێستا به‌دی‌ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌مدواییه‌دا جۆرێك له‌ ئاڵۆزی به‌خۆوه‌ بینی، كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كگرتوو وتی‌: له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هیچ بارگرژییه‌ك له‌نێوانماندا نییه‌ و له‌ داهاتووشدا كاری‌ زۆر هه‌یه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ بده‌ین.


1478 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2017

بابەتی زیاتر