داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌م بێژه‌ره‌ جه‌زایرییه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند



ڕادیۆی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ جه‌زائیر ئاشكرایكرد یه‌كێك له‌بێژه‌ره‌كانی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ درێژترین ماوه‌ی‌ بێژه‌ریكردنی‌ شكاندووه‌، كاتێك توانیویه‌تی‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 50 سه‌عاتی‌ به‌رده‌وام بێژه‌ری‌ بكات.

بێژه‌ره‌كه‌ ناوی‌ موحریز ڕابیه‌یه‌و ماوه‌ی‌ 51 سه‌عات به‌بێ‌ پچڕان به‌رده‌وام بووه‌ له‌بێژه‌ری‌، به‌جۆرێك له‌سه‌عات شه‌شی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ڕۆی‌ شه‌ممه‌وه‌ تا سه‌عات 10ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌پێشكشه‌كردنی‌ به‌رنامه‌و ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆی‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ‌ بیسه‌رانی‌ ڕادیۆكه‌.
موحریز به‌م كاره‌ی‌ توانیویه‌تی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی پێشووی‌ ئه‌فریقیا بشكێنێت كه‌ به‌ناوی‌ عیماد قوتبی‌ مه‌غریبیه‌وه‌ بووه‌و ماوه‌كه‌ی‌ 50 سه‌عات بووه‌و ساڵی‌ 2007 تۆماری‌ كردووه‌، به‌ڵام ناوبراو نه‌یتوانیوه‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ جیهان بشكێنیـَت كه‌ به‌ناوی‌ پیته‌رڤانی‌ به‌لجیكیه‌وه‌یه‌و ماوه‌كه‌ی‌ 185 سه‌عاته‌و ساڵی‌ 2012تۆماری‌ كردووه‌.


1653 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2017

بابەتی زیاتر