داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

داعش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا راگه‌یاند

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه‌ی‌ به‌یاعی‌ باشوری‌ به‌غدا، كوژران و برینداربوونی‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، ڕێكخراوی‌ داعش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ئاماری‌ قوربانیه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ یه‌رموك ڕایگه‌یاندووه‌ ژماره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 55 كوژراوو زیاتر له‌ 70بریندار، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ به‌غداش وێڕای‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ئاماره‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ شوهه‌دای‌ ناوچه‌ی‌ به‌یاع ڕوویداوه‌و ناوچه‌یه‌كی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ به‌ئامانج گرتووه‌و زۆربه‌ی‌ قوربانیه‌كانیش پیاون،وتیشی‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ ناوچه‌كه‌ن دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌غدا له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هاوشێوه‌ بازاڕێكی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌دری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ به‌غدای‌ به‌ئامانج گرت و، نزیكه‌ی‌ 30 كوژراوو برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌.


799 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2017

بابەتی زیاتر