داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ته‌واوی به‌سه‌ر داعشدا سه‌رده‌كه‌وین

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ داعش زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و وتانه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات كه‌ پێنج شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ باره‌كای‌ فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ تاوتوێكردنی‌ شه‌ڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ نوسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌.

عه‌بادی‌ رایگه‌یاند "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ داعش زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌سه‌ر چه‌كدارانی‌ داعشدا سه‌رده‌كه‌ون".

عه‌بادی‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارو رێنماییه‌كی‌ بۆ سه‌ركرده‌ مه‌یدانییه‌كان ده‌ركردو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ سوپا ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ چه‌پی‌ موسڵ تاوتوێكرد. 


هێزه‌ عیراقییه‌كان ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ موسڵ، كه‌ دوایین پێگه‌ی‌ داعشه‌ له‌و شاره‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ موسڵ (به‌شی‌ چه‌پ) كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.

به‌شی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ له‌ 39 گه‌ڕه‌ك پێكدێت و له‌سه‌دا 40 ی‌ روبه‌ری‌ شاری‌ موسڵ پێكده‌هێنێت، زۆربه‌ی‌ باره‌گا حكومییه‌كان له‌و به‌شه‌دایه‌.

 لیوا ڕوكن مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی دووه‌م ی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق پێشتر به‌كه‌ناڵی عیراقییه‌ی فه‌رمی ڕاگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ ڕۆژئاوای‌ موسڵ له‌هه‌ركاتێكدا بێت و ئێستا به‌هۆی بارودۆخی كه‌شوهه‌واوه‌ دواكه‌تووه‌.

ئاشكرایكردبوو، پێشتر وابڕیاربووه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌ستپێبكات به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری دۆخی‌ كه‌شوهه‌واوه‌ نه‌توانراوه‌ هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت.

مه‌عن سه‌عدی، ئه‌وه‌شی‌ خستبووه‌ڕوو، ئێستا هێزه‌كانیان له‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ چاوه‌ڕوانی باشتربوونی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن بۆده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌.

چاوەڕواندەكرێت ئۆپەراسیۆنی بەشی خۆرئاوای شاری موسڵ، شەڕێكی سەختتر بەخۆیەوە ببینێت بەهۆی ئەوەی كۆڵان و شەقامەكانی ئەو بەشەی موسڵ باریكن ئەوەش بەو واتایە دێت كە سوپای عیراق دەتوانێت ژمارەیەكی كەمتر لە تانك و زرێپۆش بەكاربهێنێت لەشەڕكردنی دژ بەداعش.

شەڕی‌ موسڵ كە گەورەترین هێرشی‌ وشكانییە لەدوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ سەدام لەساڵی‌ 2003 ەوە لە 17 ی‌ مانگی‌ 10 ساڵی‌ رابردوو دەستیپێكرد كە تیایدا زیاتر لە 100 هەزار لە هێزەكانی‌ پێشمەرگە، سوپای‌ عیراق، حەشدی‌ شەعبی‌ و حەشدی‌ عەشایەری‌ سوننەكان بەشداریان تێدا كردووەو لەلایەن  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆكایەتی‌ ئەمریكا پشتیوانی دەكرێت.

1080 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2017

بابەتی زیاتر