داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌شدی شه‌عبی به‌ وێرانكاری و دزی تۆمه‌تبار ده‌كرێت

له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كانی‌ ئه‌نده‌نوسیا به‌مدوایانه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆم به‌مه‌به‌ستی‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ گوێچكه‌و پاراستنی له‌مادده‌ ژه‌هراویه‌كان بۆته‌ دیارده‌و، ئه‌نده‌نوسیه‌كان وه‌ك جێگره‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ره‌ پزیشكیه‌كان سه‌یری‌ ده‌كه‌ن.
به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ جوانكاری‌ و نۆڕینگه‌ پزیشكیه‌كان و شوێنه‌كانی‌ جوانكاری‌ ئافره‌تان له‌و وڵاته‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ گوێچكه‌ له‌چه‌وری‌ و ئه‌و ماده‌ ژه‌هراویانه‌ی‌ له‌ناویدا كه‌ڵه‌كه‌ بوون پشت به‌مۆم ده‌به‌ستن، هاوڵاتیانیش تێكڕا به‌جیاوازی‌ ته‌مه‌نیانه‌وه‌ پێشوازی‌ گه‌رم له‌و هه‌نگاوه‌ تازه‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ پێیانوایه‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ باشه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ تووش بوون به‌ سه‌رئێشه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا زۆرێك له‌پزیشكه‌كان دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ ده‌ربڕیوه‌و هۆشداریانداوه‌ كه‌ له‌ڕووی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ هه‌نگاوێكی‌ مه‌ترسیاره‌و له‌ئه‌گه‌ری‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆمه‌كه‌دا، مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ بۆسه‌ر گوێچكه‌كان درووست ده‌كات.


320 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2017

بابەتی زیاتر