داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌شی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی‌ كۆبوونه‌وه‌

كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌شی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش دوو لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان یه‌كێتی‌ گۆڕان پێكهێنراوه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ میدیای‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌شی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ كراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ خۆجێییه‌كانی پارێزگای‌ سلێمانی له‌ نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی‌ گرنگ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتی‌ ده‌ركراوه‌ و، دوو لیژنه‌ی ئیداری و سیاسییش بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌تننامه‌كه‌ پێكده‌هێنرێت.
لیژنه‌ كارگێڕییه‌كه‌ راسته‌خۆ له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و، لیژنه‌ سیاسییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی و ئاسۆ محه‌مه‌د له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.


1089 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2017

بابەتی زیاتر