داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بانكی ڕه‌شید قه‌رز ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی پڕۆژه‌ی پزیشكین

بانكی‌ ڕه‌شید پێدانی‌ قه‌رز به‌و كه‌سانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌خاوه‌نی‌ پڕۆژه‌ی‌ پزیشكین به‌ئامانجی‌ په‌ره‌پێدانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌، به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ بانكی‌ ڕه‌شید بڕی‌ قه‌رزه‌كه‌20 بۆ 50 ملیۆن دیناره‌و ده‌درێت به‌پزیشكی‌ گشتی‌ و ڤێته‌رنه‌ری‌ و ددان و ده‌رمانسازی‌، هاوكات بڕیاره‌كه‌ خاوه‌نی‌ تاقیگه‌و ناوه‌نده‌كانی‌ شیكاری‌ و تیشك و سۆنه‌ریش ده‌گرێـته‌وه‌.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ساڵانه‌ ڕێژه‌ی‌ سه‌دا شه‌ش ده‌چێـته‌ سه‌ر قه‌رزه‌كه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ بڕی‌ 30 ملیۆن وه‌رده‌گرێت پێویسته‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ حكومه‌ت كه‌فاله‌تی‌ بكات، ئه‌گه‌ر بڕی‌ پاره‌كه‌ش له‌ 30 ملیۆن زیاتر بوو پێویستی‌ به‌تاپۆی‌ خانووبه‌ره‌ ده‌بێـت و قه‌رزه‌كه‌ش پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ پێنج ساڵدا بدرێته‌وه‌.
ئامانجی‌ بانكی‌ ڕه‌شید له‌م هه‌نگاوه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ته‌ندروستی‌ عێراقه‌ به‌جۆرێك نۆڕینگه‌و ناوه‌نده‌ پزیشكیه‌كان بتوانن به‌ئامێری‌ تازه‌و پێشكه‌وتوو خزمه‌تی‌ بواری‌ پزیشكی‌ بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌ك پشتیوانی‌ بواره‌ جیاجیاكان ناكات به‌پێدانی‌ قه‌رز، به‌ڵكو له‌پێدانی‌ مووچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌رانیش بێباكه‌و، كه‌رتی‌ ته‌ندروستیش وه‌ك ته‌واوی‌ كه‌رته‌كانی‌ دیكه‌ له‌ئاستێكی‌ زۆر خراپدایه‌.


846 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2017

بابەتی زیاتر