داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سوارێزله‌ئه‌نجامدانی‌ یاریی كۆتایی جامی شای‌ ئیسپانیا بێبه‌شكرا

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ لویس سوارێزی‌ ئۆرۆگوای‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ یاریی كۆتایی جامی شای‌ ئیسپانیا بێبه‌شكراو دووباره‌ دادگای‌ وه‌رزشی ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ بێهیواكرد.
پاش ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جارێكیتر داوایكرد كه‌سزای‌ كارته‌ سوره‌كه‌ی‌ سوارێز له‌یاری پێش كۆتایی جامی‌ شای ئیسپانیا هه‌ڵبگرن تائه‌وه‌ی‌ یاریزانه‌كه‌یان له‌یاری كۆتایی ئاماده‌ بێت، به‌لاَم ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی‌ دادگای‌ وه‌رزشی ئیسپانیا داواكه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌و بێبه‌شبونی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ له‌یاریی كۆتایی راگه‌یاند كه‌یاریه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگای‌ ڤیسینتی‌ كالدیرۆنی‌ تایبه‌ت به‌یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌م شێوه‌یه‌ش له‌یاری كۆتایی به‌رشه‌لۆنه‌ تائێستا له‌تواناكانی‌ سێ یاریزانی‌ بێبه‌شده‌بێت ئه‌وانیش رۆبێرتۆو سوارێز به‌هۆی‌ راگیران و ڤیداڵیش به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌.


871 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2017

بابەتی زیاتر