یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی دووباره هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماریۆ گۆتزه‌ی ئه‌ڵمانی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی بلاَویكردهوه كه‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ گفتوگۆ سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌ستپێكردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆتزه‌ی ئه‌ستێره‌ی دۆرتمۆند بۆ ریزه‌كانی له‌گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌ی داهاتوودا.
كلۆپ ده‌یه‌وێت سود لهیارینهكردنی گۆتزه له‌دۆرتمۆند وه‌ربگرێت و ئه‌و یاریزانه بباته لای خۆی كه‌پێشتر خۆی پشكی هه‌بوه له‌دروستكردنی یاریزانه‌كه‌و سه‌رخستنی بۆ پێكهاته‌ی یه‌كه‌می دۆرتمۆند.
گۆتزه له‌ئێستاشدا بهباردۆخێكی خراپ‌دا گوزه‌ر ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردنه‌كانی كهلهتهنها 11 یاریدا بهشداریكردوهو خاوه‌نی ته‌نها گۆڵێكیشه كه‌ئه‌مه‌ش وای لهیاریزانهكه كردوه وێستگه‌یه‌كی نوێ بۆخۆی بدۆزێته‌وه
1121 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2017