داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌نریكی‌ ستایشی ئاستی‌ یاریزانه‌كانی‌ ده‌كات

لویس ئه‌نریكی‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ستایشی ئاستی‌ یاریزانه‌كانی‌ ده‌كات و سه‌رسورمانی‌ خۆشی به‌رامبه‌ر ره‌فتاری‌ هانده‌رانی‌ نێو یاریگای‌ كامپ نۆ نیشانده‌دات.
له‌كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ دوای‌ یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیگانیس كه‌به‌رشه‌لۆنه‌ به‌زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی‌ تۆماركرد ئینركی‌ وتی‌: پاش ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ سێشه‌مه‌ ئه‌م یاریه‌ بۆ ئێمه‌ زه‌حمه‌ت بوو به‌لاَم توانیمان بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ین و هه‌وڵی به‌رده‌وامیش به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌ده‌ین تائه‌وه‌ی‌ له‌ركابه‌ریه‌كان دوا نه‌كه‌وین.
دواتر ئینریكی‌ له‌باره‌ی‌ هانده‌رانی‌ نێو یاریگای‌ كامپ نوه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆی‌ نیشاندا به‌تایبه‌ت له‌و ساته‌ وه‌خته‌ی‌ ئه‌ندریه‌ گۆمێز له‌یاریگادا هاته‌ ده‌ره‌وه‌و رازیبونی‌ ته‌واوی‌ خۆشی له‌ئاستی‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان نیشاندا.
له‌كۆتایشدا ئینریكی‌ په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ هانده‌ران كردو وتی‌ كه‌پێویسته‌ ئه‌وان پاڵپشتی‌ یانه‌كه‌و یاریزانان بكه‌ن تائه‌وه‌ی‌ درێژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بده‌ین و نابێت په‌ستانی خراپ بۆ یاریزانه‌كانمان دروستبكه‌ن.


908 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2017

بابەتی زیاتر