Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئینێستا یاری ژماره‌ 400 به‌درێسی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ئه‌نجامدا

ئه‌ندرێس ئینێستا یاری ژماره‌ 400 له‌خولی ئیسپانی به‌درێسی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ئه‌نجامداو راشیگه‌یاند كه‌هه‌رگیز سوكایه‌تی‌ پێكردن قه‌بوڵ ناكه‌ن.
له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئینێستای‌ كاپتنی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ وتی‌: پاش شكسته‌كه‌ی‌ پاریس لامان رون بوو كه‌یاری لیگانیس بۆ ئێمه‌ زه‌حمه‌ته‌ به‌لاَم توانیمان بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ین.
له‌باره‌ی‌ هوتاف كێشانی‌ هانده‌رانیشه‌وه‌ ئینێستا وتی‌: سوكایه‌تی‌ هیچ كات قه‌بوڵ ناكرێت، ئێمه‌ به‌هه‌مان بارودۆخی‌ هانده‌راندا ده‌رۆین و پێویستمان به‌پاڵپشتی‌ ئه‌وانه‌، ئێمه‌ش ده‌زانین بارودۆخه‌كه‌ سه‌خته‌ به‌لاَم ئه‌م هوتافانه‌ خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌كمان ناكات.
ئینێستا دڵخۆشی خۆشی بۆ ئه‌نجامدانی‌ یاریی ژماره‌ 400 بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌خولی ئیسپانیا نیشانداو هیوای‌ خواست له‌بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام بێت و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بكات كه‌خاوه‌نی‌ دووه‌م زۆرترین یاریكردنه‌ به‌دوای‌ چاڤی هێرناندێزه‌وه‌


1087 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2017

بابەتی زیاتر