داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سامپاولی هۆشداری دەداتە یاریزانەكانی لە بەهێزی یانەی لیستەر سیتی

خۆرخێ سامپاولی ئەرژەنتینی و ڕاهێنەری یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی یاریزانەكانی لە مەترسیداری یانەی لیستەر سیتی ئاگادار كردەوە و پێی ڕاگەیاندون كە نابێت لە بیریان بچێت یانەی لیستەر پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی پریمەرلیگە.

لەوەرزی ئەم ساڵدا یانەی لیستەر سیتی بە ئاستێكی خراپدا تێدەپەڕێ و لە كۆتا یاریدا لە سەر دەستی یانەی میلواڵ لە جامی یەكێتی ئینگلتەرادا كرایە دەرەوە .

 ڕاهێنەری یانەی سیڤیلیە له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئێمە باسی یانەیەك ناكەین كە نازناوی بردبێتەوە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، بەڵكو باس لە یانەیەك دەكەین كە دەجەنگێت لە پێناو دانەبەزینیدا، وە دەبێت ئێمە ڕەچاوی ئەوە بكەین كە ئەوان خاوەنی ڕاهێنەرێكن دەكرێت ورەی یاریزانانی بەرز بكاتەوە لە هەركاتێكدا بێت.

ئەمشەو 21ـی شوباتی 2017 كاتژمێر 10:45 خولەك دوو یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی  یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  بەڕێوە دەچێت ویانەی سیڤیلیەی ئیسپانی میوانداری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.



869 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2017

بابەتی زیاتر