نیمار دا سێلڤا له به‌رده‌م مه‌ترسی سزایه‌كی ماددی قورس دایه له‌لایه‌ن دادگای به‌رازیلیه‌وه به‌هۆی خۆدزینه‌وه له باج.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ نیمار دا سێلڤا له‌لایه‌ن دادگای به‌رازیلیه‌وه بانگهێشتكراوه تا له 15ی مانگی داهاتوودا ئاماده بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له دوای چه‌ند مانگ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندی كردنی به به‌رشه‌لۆنه‌وه، كه تۆمه‌تباره به دروستكردنی كۆمانیایهك بۆ خۆدزینه‌وه له باج.
ئه‌و سایتی گۆڵی جیهانی ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه نیمار به بڕی 188 ملیۆن دۆلار بۆ 200 ملیۆن دۆلار سزا بدرێت، ئه‌وه‌ش گورزێكی توند ده‌بێت له یاریزانه‌كه، به‌ڵام دواتر مافی پێداچوونه‌وه‌ی به سزاكه بۆ هه‌یه.
1135 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2017