Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیرێزى سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌ پشووی هاویندا ده‌ستبه‌رداری چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی ببێت

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ فلۆرۆنتینۆ پیرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌ پشووی هاویندا ده‌ستبه‌رداری چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی ببێت و گۆڕانكاری بكات له‌ ریزی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زیدان.
پێگه‌ی دیرۆ گۆڵی ئیسپانی ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی راهێنه‌ر پشتیان پێنابه‌سێت ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت وه‌ك پیپی كه‌ بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێدێت، هه‌روه‌ها كوینتراو كه‌ زۆرینه‌ی كات به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاری ناكات،هه‌روه‌ها داهاتووی كیلۆر ناڤاس و بنزیمه‌ داهاتوویان مسۆگه‌ر نییه‌ و كه‌ سه‌رۆكی ریاڵ له‌ ئاستی ئه‌وان و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ رازی نییه‌ به‌ڵام زیدان نایه‌وێت ده‌سبه‌رداریان بێت.
راپۆرته‌كه‌ به‌ دووریشی نه‌زانیوه‌ ئه‌سینسۆ به‌ خواستن روو له‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ بكات و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ ئیسكۆ و جێمس رۆدریگێز و مۆراتا وه‌رزی داهاتوو روو له‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ بكه‌ن.


1166 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2017

بابەتی زیاتر