داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ماسكیرانۆ گه‌رایه‌وه‌

خافێر ماسكیرانۆی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی گه‌رایه‌وه‌ راهێنانه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ و بۆ یاریی لوتكه‌ی‌ تیپه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماده‌ ده‌بێت.
پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ ماسكیرانۆی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ له‌پێكهاته‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دووركه‌وته‌وه‌و یانه‌كه‌ش له‌چه‌ند یاریه‌كدا شكستی‌ خوارد ئه‌مرۆ ماسكیرانۆ به‌شداری‌ راهێنانه‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردوه‌و پزیشكه‌كانی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ش ئاماده‌ی‌ یاریزانه‌كه‌یان بۆ یاریه‌كانی‌ داهاتوو راگه‌یاند.
به‌مشێوه‌یه‌ش ماسكیرانۆ له‌پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌خولی ئیسپانی له‌رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ی‌ داهاتوو ئاماده‌ ده‌بێت به‌لاَم ئینریكی‌ هێشتا بریاری‌ نه‌داوه‌ كه‌له‌پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ پشت به‌یاریزانه‌كه‌ ده‌به‌ستێت یاخوود نا.

948 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2017

بابەتی زیاتر