داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سیمیۆنی‌ : هێشتا به‌رشه‌لۆنه‌ باشترین یانه‌ی‌ جیهانه‌

دیگۆ سیمیۆنی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێش رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ستایشی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات و پێیوایه‌ هێشتا به‌رشه‌لۆنه‌ باشترین یانه‌ی‌ جیهانه‌.
له‌كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پێش رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سیمیۆنی‌ راهێنه‌ری‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید وتی‌: به‌رده‌وام یاریكردن به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ له‌لوتكه‌ی‌ گرنگیدایه‌ و به‌رده‌وامیش یاریه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ بۆ هه‌ردوولامان.
سیمۆنی‌ وتیشی كه‌ئه‌وان هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن له‌و یاریه‌دا ده‌ده‌ن تائه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ خۆیان له‌پێشه‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندی‌ لالیگا باشتر بكه‌ن.
له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ به‌رشه‌لۆنه‌شه‌وه‌ سیمیۆنی‌ وتی‌: به‌رده‌وام یاریكردن به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌خت بوه‌، ئینریكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یانه‌كه‌شی كردوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ هه‌شت نازناو بۆیه‌ به‌ته‌نها یاریه‌كی‌ پاریس سانجێرمان ناتوانرێت له‌ئاستی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌و پێموایه‌ هێشتا باشترین یانه‌ی‌ جیهانه‌


1062 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2017

بابەتی زیاتر