داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زیدان باس له‌ قورسی یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڤیا ریاڵ ده‌كات

زینه‌ده‌ین زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی باس له‌قورسی یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ ده‌كات و ئاماده‌بونی‌ گاریس به‌یڵیش بۆ ئه‌و یاریه‌ له‌پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پێش یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ زیدان وتی‌" یاریه‌كی‌ به‌هێز چاوه‌ڕێمان ده‌كات و ڤیاریاڵیش تیپێكی‌ تۆكمه‌و به‌هێزه‌ كه‌له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی‌ یاریگادا خاوه‌نی‌ یاریزانی‌ به‌ئه‌زمونه‌، به‌لاَم سه‌ره‌رای‌ ئه‌مانه‌ش ئێمه‌ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین به‌تایبه‌ت دوای‌ شكستمان به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیا ده‌رفه‌تمان له‌به‌رده‌مدا نییه‌ كه‌خاڵی دیكه‌ له‌ده‌ستبده‌ین.
له‌باره‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ تیپه‌كه‌ی‌ و یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانیش بۆ ئه‌و یاریه‌ زیدان وتی‌: به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ ڤاران و دانیلۆ ئاماده‌ نابن به‌لاَم پیپی و ناچۆ و ته‌واوی‌ یاریزانه‌كانی‌ دیكه‌ ئاماده‌ده‌بن و ئه‌گه‌رێكی‌ زۆریش هه‌یه‌ كه‌گاریس به‌یڵ له‌پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كیدا یاریبكات


1008 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2017

بابەتی زیاتر