داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌لیگری : نازناوى كاليچۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یۆڤانتوس یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌

ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نازناوی‌ خولی‌ كالچیۆی‌ ئیتاڵی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌كه‌ی‌ یه‌كلابوبێته‌وه‌.
دوای‌ بردنه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ ئیمپۆلی‌ و شكستی‌ ناپۆلی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌نتا و قورسی‌ ئه‌ركی‌ رۆما به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان،ئه‌لیگری‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێشتا زوه‌ باس له‌ یه‌كلابونه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ بكه‌ین بۆ یۆڤانتۆس،چونكه‌ رۆما هه‌لی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رده‌مدایه‌ جیاوازیه‌كه‌ بۆ 7 خال كه‌مبكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ لێدوانێكدا كه‌ تۆری‌ میدیا سێت بلاویكردۆته‌وه‌.
ئه‌لیگری‌ وتیشی‌ ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رده‌وامه‌ چونكه‌ رێگاكه‌مان دوورو درێژه‌،ده‌رباره‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ بۆنۆچیش له‌ یاریه‌كه‌دا ووتی‌ دلخۆش بووم پێی‌ و توانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز پێشكه‌ش بكات.
له‌ كۆتایشدا راهێنه‌ری‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ ئاشكرایكرد كه‌ چاوه‌روانی‌ ئه‌نجامی‌ هیچ كام له‌ ركابه‌ره‌كانیان ناكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاكو سه‌رجه‌م یاریه‌كان ببه‌نه‌وه‌ تاكو زوتر نازناوه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.


950 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2017

بابەتی زیاتر