داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رۆژنامه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كان هۆشیداری‌ توند ده‌ده‌نه‌ پاریس سانجێرمان




رۆژنامه‌ فه‌رنسییه‌كان هۆشداریی توند ده‌ده‌نه‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی میسی و ئه‌گه‌ری بوون به‌ ئه‌ستێره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و سان جێرمان و سه‌ركردایه‌تی كردنیان بۆ چاره‌كی كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ توانی به‌ پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی سه‌ڵتا فیگۆ ببیاته‌وه‌ له‌م هه‌فته‌ی خولی ئیسپانیدا و میسی به‌ ئاستێكی به‌رزه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، له‌ ئێستادا فه‌رنسییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی میسی بتوانێت قه‌ره‌بووی شكسته‌ قورسیه‌كه‌ی یاری پێشوویان بكاته‌وه‌ به‌ تۆماركردنی پێنج گۆڵ بگه‌نه‌ چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.

رۆژنامه‌ی لكیپ هۆشداریی داوه‌ و ده‌ڵێت ده‌بێت سان جێرمان به‌ باشی ئاگادراخی خۆی بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ دوو یاری پێشووی خولی ئیسپاندا 11 گۆڵی به‌رامبه‌ر سپۆرتنگ خیخۆن و سه‌ڵتافیگۆ تۆماركردوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانێت چوار گۆڵ تۆمار بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌، پاشان له‌ كاتی زیادكراودا كۆتایی به‌ هه‌موو شت بهێنێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌ڵێت به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ كاتێكی باشدا تێناپه‌ڕێت به‌ڵام میسی هه‌مووشتێكی لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.

1176 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2017

بابەتی زیاتر