Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نیمار داسێلڤا ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ باشترینی خۆی ده‌زانێت



نیمار دا سێلڤای به‌رازیلی بڕوای وایه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ باشترینیه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌ كه‌سی.
نیمار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڵێكی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ڵتا فیگۆ تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ كه‌مترین گۆڵی كردووه‌ له‌و كاته‌وه‌ی رووی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ باشترین ئاستی خۆی ده‌بینێت له‌م وه‌رزه‌دا.
نیمار دوای یاری سه‌ڵتافیگۆ رایگه‌یاند بڕوام وایه‌ باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستی تاكه‌ كه‌سی، وتیشی ئه‌م وه‌رزه‌ باشترینمه‌ له‌وه‌ته‌ی رووم له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سان جێرمان رایگه‌یاند كه‌ هیچ شتێك له‌ تۆپی پێدا ئه‌سته‌م نییه‌ له‌ پێناو ئه‌و چانسه‌ی ماومانه‌ تێده‌كۆشین‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاستێكی به‌رز نمایش بكه‌ین.
ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ رۆشتنی ئێنریكیشی به‌ هه‌واڵێكی ناوخۆش ناوبرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستیدا.

979 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2017

بابەتی زیاتر