داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

میسی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نوێده‌كاته‌وه‌


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌وال لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دوای رۆشتنی ئه‌نریكی له‌و یانه‌یه‌ بڕیاریداوه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌  و مووچه‌ نوێیه‌كه‌شی ئاشكراده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌ میسی بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا داوه‌ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی رۆشتنی ئه‌نریكی له‌ وه‌رزی داهاتوودا یه‌كلا بۆته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ تا راهێنه‌ری داهاتووی تیپه‌كه‌ ئاشكرا ببێت پاشان ئیمزای له‌سه‌ر بكات.
ئه‌و راپۆرته‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات بۆندی نوێی میسی بریتی ده‌بێت له‌ 35 ملیۆن یۆرۆی‌ ساڵانه‌ و و بۆ هه‌میشه‌ش له‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ له‌ ئێستادا ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات و یانه‌كه‌ی ناچاره‌ به‌ جێبه‌جێكردنی دواكارییه‌كانی.

930 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2017

بابەتی زیاتر