Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕیاڵ و چێڵسی دوو یاریزان ده‌گۆڕنه‌وه‌

 راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌  یانەی ریاڵ مەدرید پێشوازی لە ئەنجامدانی بۆندێک دەکات لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەپێدانی جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی لە بەرانبەر ئیدن هازاردی بەلجیکی.

یانەی ڕیاڵ بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو دەستبەرداری هەردوو ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی "رۆدریگێز و ئیسکۆ" ببێت، بەڵام وەک راگەیاندنەکانی ئیسپانیا باسی لێوەدەکەن ریاڵ بەنیازە رۆدریگێز بداتە چێڵسی و لە بەرانبەردا هازارد لەو یانە لەندەنیە وەربگرێت.

کەناڵی کادینا کۆب رایگەیاندووە کە یانە مەدریدییەکە ساڵانێکە بەنیازە هازارد پەلکێشی سانتیاگۆ بیرنابیۆ بکات، بەڵام لەئێستادا بەنیازی کۆتاییپێهێنانی بۆندەکەی ئیسکۆن، هەربۆیە زیاتر پێداگریی لەسەر ئەستێرەی شینپۆشەکان دەکەن.
له‌هه‌مانكاتدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری چێڵسی ماوەیەکە گرنگییەکی یەکجار زۆر بەوە دەدات رۆدریگێز بهێنێتە یانەکەیەوە، بەشێوەیەک هیچ یانەیەک هێندە دەرگای بەڕووی ئەو یاریزانەدا نەکردووەتەوە.

1583 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2017

بابەتی زیاتر