داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مارک هامسیک : له‌ ڕیاڵ ناترسین

مارک هامسیکی سلۆڤیکی و کاپتنی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دوپاتی کردەوە کە بەرانبەر یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنز لیگ هەڵە ناکەن و ئاماژەی بەوەشکرد کە هێڵی هێرشبەری میرینگی زۆر بەهێزە و دەبێت زۆر بە هێمنی و تەرکیزەوە یاریی بکەن.
 
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تایبەت بە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید، کە سایتی کالچیۆ میرکاتۆی 24 بڵاویکردووەتەوە، هامسیک دەڵێت: "دەبێت هێرش بکەین، لەم یارییە گەورانەدا ئێمە هەڵە ناکەین، دەبێت گۆڵ تۆمار بکەینو زۆر بەهێمنی یاریی بکەین".
 
هامسیک ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیاڵ مەدرید لە هێڵی هێرشبەردا زۆر بەهێزە، لەبەر ئەوە دەبێت زۆر ئاگاداری خۆمانبین، هیچ فشارێکمان لەسەر نییە، ئەوان پاڵەوانی جیهانن بەڵام هیچ ناترسین، من خۆم ناتوانم چاوەڕێ بکەم و دەمەوێت ئێستا یاریی بکەم.
 

976 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2017

بابەتی زیاتر