داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ پورتوگال فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له‌ ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌



گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له‌ پورتوگال بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ده‌بێته‌ جێگای مشتومڕ.


بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت کە حكوومه‌تی ناوه‌ندیی پورتوگال خۆشحاڵ نییه‌ به‌پێشنیازی سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆجێیی دوورگه‌كانی مادەیرای باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ بۆ ناونانی تاكه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌ناوی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی دیاری پورتوگال و جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

به‌پێی هه‌واڵی مێدیا پورتوگالییه‌كان، وه‌زاره‌تی پلاندانان و ژێرخانی ئه‌و و ڵاته‌ له‌باره‌ی ناونانی فڕۆكه‌خانه‌ی دوورگه‌كانی ماده‌یرا به‌ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆوه‌، داوای بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌یاندنی ئاسمانیی مه‌ده‌نی ANAی كردووه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه‌ له‌وباره‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ و واژووی سه‌رۆكی ANA، جۆس لویس ئارنۆتی پێوه‌یه‌، وشه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ تێدا نییه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت حكوومه‌تی خۆجێیی ماده‌یرا به‌و بابه‌ته‌ خۆشحاڵ نییه‌.

دوای ئه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دوورگه‌كان میوانخانه‌یه‌كی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ كرده‌وه‌، ئاشكراكرا كه‌ ناوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت.

راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ رۆژێك دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و سوید له‌ یاریگای دۆس باریۆس كه‌ بڕیاره‌ 28ی ئازاری 2018 له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانیدا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ مه‌راسیمێكدا راده‌گه‌یه‌نرێت.

1138 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2017

بابەتی زیاتر