داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

راهێنه‌ری‌ میلان ڕه‌خنه‌ له‌ ناوبژیوانی یاری نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌گرێت

فینشینزۆ مۆنتێلای‌ راهێنه‌ری‌ میلان پاش یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس نیگه‌رانی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر ناوبژیوان و بڕیاره‌كانی‌ نیشانده‌دات و رێگریش له‌هێرشی كارلۆس باكای‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌گرێت بۆ سه‌ر ماسای‌ داوه‌ری‌ ئه‌و یاریه‌.
له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی‌ میدیا سێت مۆنتێلا وتی‌: یاریه‌كی‌ باشمان پێشكه‌شكردو هه‌وڵماندا ئه‌نجامێكی‌ باش به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس له‌نێو یاریگای‌ خۆیدا تۆماربكه‌ین كه‌یاریگایه‌كی‌ ته‌واو زه‌حمه‌ته‌، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ له‌كۆتا خوله‌كدا هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه‌ بونه‌وه‌.
له‌باره‌ی‌ لێدانه‌ سزاكه‌شه‌وه‌ مۆنتێلا وتی‌: پاش كۆتاییهاتنی‌ یاریه‌كه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ ماسای‌ داوه‌ری‌ یاریه‌كه‌ كردو پێی راگه‌یاندم كه‌ئه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌و لێدانه‌ سزایه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت به‌لاَم سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ش مۆنتێلا پێیوابوو كاتی‌ یاریی كۆتایهاتبوو ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ لێدانه‌ سزاكه‌ له‌كۆتا خوله‌كی‌ یاریه‌كه‌دا ئه‌ژماركراوه‌ كه‌ئه‌مه‌ش ته‌واو كوشنده‌ بوه‌ له‌سه‌ریان.
له‌كۆتایشدا میدیاسێت ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایكرد كه‌پاش كۆتایهاتنی‌ یاریه‌كه‌ كارلۆس باكای‌ هێرشبه‌ری‌ میلان به‌ره‌و ماسای‌ داوه‌ری‌ یاریه‌كه‌ رۆیشتوه‌و ویستویه‌تی‌ په‌لاماری‌ بدات به‌لاَم مۆنتێلای‌ راهێنه‌ری‌ میلان رێگری‌ له‌كاره‌كه‌ی‌ باكا كردوه‌و بارودۆخه‌كه‌ی‌ هێمن كردۆته‌وه‌.


984 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2017

بابەتی زیاتر