داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕۆناڵدۆ پیرۆزبایی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید چوه‌ ریزی‌ هاوڕێكانی‌ كه‌به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ مێژوویه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌سه‌ر پاریس سانجێرماندا پیرۆزباییان له‌یاریزانانی‌ یانه‌ ركابه‌ره‌ مێژیینه‌یه‌كه‌یان كرد.
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌پاش كۆتایهاتنی‌ یاریی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ئه‌ندرێ گۆمێزی‌ هاونیشتیمانیه‌وه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ كردوه‌و پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مێژوویه‌ی‌ لێكردوه‌.
له‌پێشتریشدا رامۆسی كاپتنی‌ ریاڵ مه‌درید په‌یوه‌ندی‌ به‌ئه‌ندرێس ئینێستاوه‌ كردو پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ لێكردن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌هاونیشتیمانیه‌كانیانه‌وه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ كردوه‌ بۆ پیرۆزبایكردن.
جگه‌ له‌مانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌دانیلۆو مارسیلۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌نیماره‌وه‌ كردوه‌و ستایشی ئاستی‌ به‌رزی‌ ئه‌و یاریزانه‌شیان كردوه‌ كه‌له‌و یاریه‌دا پێشكه‌شیكرد ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش لۆكا مۆدریچ په‌یوه‌ندی‌ به‌راكیتیچی هاونیشتیمانیه‌وه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ كردوه‌ بۆ پیرۆزبایكردن.


1517 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2017

بابەتی زیاتر