داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مۆناکۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتنە چارەکی کۆتایی



لەمیانی یارییەکانی گەڕانەوەی گەڕی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، هەریەک لە یانەکانی مۆناکۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوای کردنە دەرەوەی هەریەک لە مانچستەر سیتی و بایەر لیڤەرکوزن، توانییان سەرکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لەمیانی یارییەکانی گەڕانەوەی گەڕی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، هەریەک لە یانەکانی مۆناکۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوای کردنە دەرەوەی هەریەک لە مانچستەر سیتی و بایەر لیڤەرکوزن، توانییان سەرکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد کە لەیاریی چووندا، بەئەنجامی 5 بە 3 پێی دۆڕابوو.

یانە فەڕەنسییەکە توانی بەئەنجامی 3-1 و لە رێگەی گۆڵی هەریەک لە باپێ لە خولەکی 8دا، فابینیۆ لە خولەکی 29دا و باکایۆکۆ لە خولەکی 77دا، سێ گۆڵ لە سیتی تۆماربکات.

لەبەرامبەردا، یانەی مانچستەر سیتی تاکە گۆڵی رووبەڕووبوونەوەکەی لە خولەکی 71دا لە رێگەی سەینەوە تۆمار کرد.

بەو ئەنجامەش و بەهۆی ئەوەی لە یاریی چووندا لە یاریگای مانچستەر سیتیدا گۆڵی زیاتری تۆمارکردبوو، یانەی مۆناکۆ توانی بۆ چارەکی کۆتایی خولەکە سەرکەوێت.

لەیارییەکی دیکەشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەرەوڕویی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بوویەوە کە لە یاریی چووندا، یانە ئیسپانییەکە توانیبووی لە یاریگای بایەر لیڤەرکوزندا بەئەنجامی 4-2 لێی بباتەوە.

یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بەوشێوەیەش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدردید سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.



920 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2017

بابەتی زیاتر